سەحەر هەستام لە خەو بیستم کە ئیمڕۆ ڕۆژی نەورۆزە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەحەر هەستام لە خەو بیستم کە ئیمڕۆ ڕۆژی نەورۆزە  (1956) 
by عارف عورفی
سەحەر هەستام لە خەو بیستم کە ئیمڕۆ ڕۆژی نەورۆزە شیعاری کوردە لای یەکتر بڕۆن بۆ جەژنەپیرۆزە
برای شیرینی کورد ئیمڕۆ کە وا ڕۆژێکی دڵڕوونە کە ڕۆژی ڕەزمی کاوە بەزمی سەرتەختی فەرەیدوونە
هەوایی جەیشی نەورۆزە شکانی لەشکری زستان بەرەودووی نا بەجارێ بەفری سەر کێوان هەتا کەیوان
کە خاڵخاڵ کەوتە سەر بەفری سەری ئەو کێو و کۆسارە ئەڵێی خاڵی سەری گۆنای کەنیشکە کوردی نازدارە
لە هاڕەهاڕی لافاو و لە گرمەی کوورە شێوانە سەما کەوتە سەما ئیمڕۆ بەجارێ دەم بە گریانە
بەهارە ڕۆژی نەورۆزە بڵێ ڕۆژی ژیان و ژین گوڵی غونچەی لەگەڵ بولبول ببەستن با گرێی کابین
نەمامانی نەژادی کورد مەوەستن دەس لەناو دەس کەن لە باغی سینەدا نارنج و لیمۆی گوڵبەدەم دەرخەن
لە نەقشی غونچەیی گۆنای کچانی قەدنەمامانی هەزارانی وەکوو مانی ئەکەونە دەست و دامانی
لە جوانیدا بەهای ڕووی ئەو کچە کوردە کەمەرچینە شکستی نرخی بازاڕی جەماڵی دڵبەری چینە
شکا بازاڕی شەرمی گوڵ حەیای چوو نێرگسی شەهلا گوڵی باغی ئیرەم ئەمجا لە داخانا هەنسک هەڵدا
گوڵاڵەی سووری سەر گۆنایی ئەم جۆرە جەوانانە لە سەرچاوەی دڵم ئەڕژێتە خوار خوێنی جگەرمانە
نەمامانی بەرەی باخی نەژادی کوردە سەرچۆپە دەسا ساقی قەدەح پڕ کە، بەسە تۆبە لەدەس تۆبە
بە خوێناوی جگەر بوو غونچەیی گوڵزاری کورد گەش بوو لە خۆشیانا وەرە بمبینە وا ڕیشی سپیم ڕەش بوو
عێراقی خۆشەویستی من بەهۆی ئەم ڕۆژە پیرۆزە ئومێدمان وایە سەرحەدمان بگاتە خاکی فەرمۆزە
هەموو ساڵێ بە خۆشی ڕوو بدا جەژنی نەوەی کوردان منی پیریش لە گۆشەی حەسرەتا غەمبار و سەرگەردان
نەمامی باغی نەوجوانیم بەسەر چوو غونچە بێبەر ما وەکوو فەرهاد بە ناچاری قوڵنگێ دەم بەسەر سەرما
لەسەر نەورۆز و جوانانی وەتەن ئەشعارت بەم تەرزە «مەلا» دەرکەوت کە بیری نیشتیمانت دیارە زۆر بەرزە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse