سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی  (1942) 
by سافیی ھیرانی
سەبەب چییە ئەی دڵی دێوانە دووبارە پەشێواوی لە عەقڵ و فەهمەوە دەرچووی، لە عەیب و عارە وا ماوی
مەگەر مەحکوومی یاری یا لەبەر ئیعدامێ ترساوی وەکوو کوشتەی قەساب ئەی دڵ چییە وا غەرقی خوێناوی
لە گۆشەی بێکەسی دائیم لە غەمدا مات و داماوی
لە موڵکی حوسن و ئیقلیمی مەلاحەت تاکە ئەم شۆخە عەجائیب شاهـ و عارز ماهـ و تینەت پاکە ئەم شۆخە
دلا سەد کوشتەیی وەک تۆی لە ژێر پێ خاکە ئەم شۆخه ئەگەر فەرمووی لە قەتلی عاشقان بێباکە ئەم شۆخە
هەزاری کوشتووە وەک تۆ قەدی لاولاوی و لاوی
بە حەلقەی زولفەکەی، یارم عەجائیب داوی داناوە بە دانەی خاڵەکەی سەر ڕووی فەریبی عالەمی داوە
لە وەحشەت بوو کە تەیری دڵ بە نێویا هات و تێ ماوە چ سەیادێکە، سەد وەحشی لە چینی پرچی پێچاوە
خەڵاسی تۆ نییە ئەی دڵ لە داوی زوڵفی باداوی
لە سەر سەفحەی شەهیدانە لە سایەی عەشقی تۆ ناوم بکە ڕەحمێ بە من قوربان بە غەمزەی تۆیە کوژراوم
لە ڕوویی دۆستی جارێ بنۆرە ئەشکی خوێناوم ئەگەر فەڕزەن عەدوو بێتن ببینێ چارەیی چاوم
لە بۆ من خوێن دەبارێنی لەسەر دوو چاوەیی چاوی
دڵا بۆچی دەوام ناکەی لە عەشقا هەرچی تووشت بوو گوتی چ بکەم کە شێواوم بە سیحری چاوەکەی جادوو
لە پیری عەشقەوە پرسیم ئەویش دووبارە وای فەرموو دڵا، دێوانەیی خۆتە کە یار بێمەیلە دەرهەق توو
وەئیللا ئەو لەسەر ئەو عەهدە ماوە تۆ ئەگەر ماوی
لە تەسویری برۆی با جەدوەلی نەققاشی چین دەرچی لە تەرزی قامەتی بەرزی قەدی شمشاد عەرعەر چی
لە وەسفی نەوخەت و خاڵی تەواو بوو عومرەکەم گەرچی لە تەعریفی بڵێم چی با قەڵەم دەرچی بڵێم هەرچی
تەواو نابێ بەچی ئەوسافی پێچی پەرچەمی خاوی
لە دەردی بێ دەوا بوویمە غەریب و شووهرەیی شاران دوعامان بۆ بکەن ئێوە و خودا زومرەی وەفاداران
لە ڕاستم، گوێ مەدن بە قسەی ڕەقیب و قەولی بەدکاران مەڵێن سافی کە ئێستێکە لە یادی یار نییە، یاران
لە دڵدا فیکری دڵدار و هەمیشە زکر ئەکا ناوی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse