سەبا لەکنم گوزەرگاهت، دیاری دڵبەرە ئەمڕۆ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەبا لەکنم گوزەرگاهت، دیاری دڵبەرە ئەمڕۆ  (1936) 
by ئەدەب
سەبا لەکنم گوزەرگاهت، دیاری دڵبەرە ئەمڕۆ شەمیمی عەنبەرئامێزت وەها جانپەروەرە ئەمڕۆ
لە خەودا شەو، خەیاڵی دەستەیی کاکۆڵی یارم کرد دەماغم پڕ لە عەتر و بۆ و میشک و عەنبەرە ئەمڕۆ
دوێ فەرمووت کە جان و سەر، فیدای ئەو خاڵی هیندووتە بەڵێ فەرمایشی جانان، لەسەر جان و سەرە ئەمڕۆ
بەڕوودا قافڵەی هیجرت، سەرای دڵمی لە خەم پڕ کرد خەرابەی دڵ، لە لوتفی تۆ؛ عەجایەب بەندەرە ئەمڕۆ
لە تەختەی عاجی ڕوخسارت، بەموو داسی نەزەر لەغزی دەداوتدا، دڵی بۆیە لە عەمدەن شەشدەرە ئەمڕۆ
بەبێ تۆ، خوسرەوی عالەم؛ لە لام وەک ڕەنجی فەرهادە بەوەسڵت ڕۆحی شیرینم، هەلاهەل، شەککەرە ئەمڕۆ
غوڵامی تۆ: ئەدەب، تا بوو، لە ناو عوششاقی بێ سەر بوو بەڵێ تاجی سەرم بۆیە لەسەریان ئەفسەرە ئەمڕۆ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse