سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات
Appearance
سەبا بە حاجیمەلا بێژە ئەی حەمیدەسیفات | موسەننین و موتەخەسسیس لە بەینی ئەهلی وڵات |
جەماعەتێکی موڕەککەب لە موکری و سەقزی | لە ئەهلی عیلم و ڕووحانیانی با بەرەکات |
بە عەزمی سەیر و سیاحەت کە چوونە ئیندرقاش | بە نێوی دەعوەتی خاسی خەڵیفەیی بەدزات |
سەبەب چ بوو کە منی کردە فەردی موستەسنا | لە مەجمەعی عولەما و لە هەیئەتی حەزەرات |
ئەگەرچی جاهیلە ئەمما لە مێژە باخەبەرە | باَنَّ ناطِقتي آفهُ منَ الآفات |
کەسێ بە قووەیی نوتق و قەڵەم تەوانا بێ | حقووقی خۆی لە هەموو جێگەیەک بکا ئیسبات |
محاڵی عەقڵە کە دەس هەڵگرێ بە خۆڕایی | هەتاکوو نەجمی حەیاتی دەچێتە بورجی مەمات |
ئەگەر محەببەت و مەیلت لەگەڵ خەڵیفە هەیە | موقەڕەڕە دیە بەر عاقیلە لە بابی دیات |
دەسا بنێرە بفەرموو بڵێ موهەییا بێ | لەبۆ تەدارەکی نوقسانی جەبری ماقد فات |
مەڵێ خەڵیفە فەقیرە دەڵێن بحمداللة | هەموو شتێکی هەیە غەیری سیدق و سەوم و سەلات |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|