سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی
Appearance
| سێ کوچکەی کوانووی دەوڵەت و نەرمی | ئەشێ یەکسان بێ بۆ بەرز و نزمی |
| کە پێچکەیێکی کورت بێ ئەمووستێ | مەنجەڵ لە سەری ڕاست ڕاناوەستێ |
| بە هەر لایێک دا چەوت بێ ئەڕژێ | چێشتەکەی بە سەر زەویا ئەپرژێ |
| دامەزراندنی دەوڵەتیش وایە | تێکڕا موساوات ئەیخاتە کایە |
| ئەمەوێ بڵێم نابێ کورد کورت بێ | ئەبێ بۆ خزمەت پێشکەوتوو و گورد بێ |
| ئەبێ پێک ببڕێن نەوەک لێک ببڕێن | چونکو بۆ غایەی ژین لەسەر یەک ڕێن |
| ئەگەر بێ و پاشقول لە یەکتر بنێین | لە ڕێگەی ڕاستا هەردوو هەڵئەنگوێین |
| چەند خۆشە دوو دەست بەهێز تێکۆشێ | گوزەرانی خۆی بە زۆر ڕاکێشێ |
| لە نەبوونییە ئەم گڕوگاڵە | ئەڵێن تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە |
| ئەوی هەیەتی بەرچاوی تێرە | لە ئازاییدا نموونەی شێرە |
| لاوی بە دراو وەک «بابە عەلی» | ئیشی وا ئەکا پێی ئەڵێن: وەلی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 835
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|