سۆفی وەرە هەنگامی گوڵ و فەسڵی بەهارە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سۆفی وەرە هەنگامی گوڵ و فەسڵی بەهارە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی
سۆفی وەرە هەنگامی گوڵ و فەسڵی بەهارە وەختی تەرەب و عەیش و دەمی گەشت و گوزارە
پیشە و عەمەلەت حیلەیە تەزویرە ڕیایە تۆ بەشقی خودا پێم بڵێ ئەم کارە چ کارە
بەم ڕیشە هەتا کەی دەبڕی ڕیشەیی عومرت ئەم ڕیشە مەگەر تیشەیە یا شەققەمشارە
تێفکرە تەماشاکە لە کووچە و لە خیابان سۆزی نەیە نەشئەی مەیە ئاوازەیی تارە
پۆڵ پۆڵ سەفی مەحبووبە لە گوڵزار و چەمەندا تۆ دێوی مەگەر مەنزڵی تۆ هەر لە مەغارە
ڕایخستووە فەڕڕاشی سەبا فەڕشی زوموڕڕود وەک ئەتڵەسی یەک ڕەنگە بە بێ گەرد و غوبارە
هەرچی لکە دارە وەرەقی سەبزی لە بەردا بێبەهرەیە لەم خەلعەتە هەرچی لەکەدارە
دەڕژێنێ لە ئاوپاشی فەلەک ئاوی موقەتتەر سەققایی ڕەبیعی بە قەتارە و بە مەتارە
سەرتیپی بەهاری لە گوڵ و لالەیی ڕەنگین چەن تیپی لە سان دا لە پیادە و لە سەوارە
موستەحفیز و نەوبەتچییە بۆ باغ و گوڵستان کەبکی دەری و بولبول و قومری و قەنارە
خەمڵیوە وەکوو خێوەتی خارا بە گوڵوکان هەر‌ چیمەن و باغ و دەر و دەشتێک و نزارە
سەحرایە لەبەر عەتری گۆڵ و لالە و سونبول وەک دەشتی خەتا و خوتەن و موشکی تەتارە
شەونەم کە لەسەر ڕووی وەرەقی گوڵ دەدرەوشێ عەینەن وەکوو قەترەی عەرەقی ڕوومەتی یارە
سوێسن بە زمانێکی تەڕ و تازە خەریکە بۆ مەدح و سەنای سانعی ئەم نەخش و نیگارە
یانی کە هەمووشت بە دەمی سیڕڕی وجوودی بۆ بوونی خودایێک بەتەنێ بەڵگە دیارە
شاعیر وەرە تۆ بەشقی خودا ڕوو لە چەمەن کەین سوحبەت دەگەڵ ئەم عالەمە هەر دەرد و جغارە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.