سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت
Appearance
| سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت | ئەوسا ڕمووزی مەسحەفی ڕووی یاری تەفسیر کا بە خەت |
| ئەی موستەعید، دەرسی لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل ئەکەی | یەکسەر علووم و دەفتەری ئەسناعەشەر داویتە شەت |
| بۆ دەرسی دین ناکەیتە بەر، ئەی جێنشینی پێغەمبەر؟ | برسیتە وەک جوع البقر هەر نان ئەخەیتە ناو سەبەت |
| تۆ باغظی مورشید مەبە عەیبە لەگەڵیان زید مەبە | تا حوببی دەروێشت هەیە ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت |
| چاک پەیڕەوی عالم دەکەی هەر کاتیبی زاڵم دەکەی | هەر چاوەڕێی چالم دەکەی لێدەی بە گوفتاری سەقەت |
| عەقڵت لە نەحوا سەرف ئەکەی، حیفزی کەلام و حەرف ئەکەی | بێ! دەرسی عەشقت پێ بڵێم عیلمێکە بێ حەرف و نوقەت |
| تا تۆ خەریکی غەیبەتی بێ ئیعتیبار و هەیبەتی | گەر تالیبی ئاسایشی خامۆش و سابیر بە فەقەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|