سۆفی ئەڵێ: جیم لە عەرش و قورشە
Appearance
سۆفی ئەڵێ: جیم لە عەرش و قورشە | هیچ کەس بە دۆی خۆی نایەژێ ترشە |
ڕۆژێ سۆفییە و ڕۆژێ دەروێشە | ئاخوڕی نییە، وەک سنگ هەڵکێشە |
خۆی پێوا وتی: باڵا شەش گەزم | سەیرم کەن ئەزم وا هەلئەبەزم |
کە هاژەی تەرزەی لە پڕ هاتە گوێ | بۆ کون ئەگەڕا کە خۆی تێکوتێ |
پیاو ئەو پیاوەیە خۆی لێ نەگۆڕێ | مریشک کە تەڕا هێلکەی دەدۆڕێ |
ئەو پارانەیان دا بە تەلغراف | ئابڕووی خۆیان برد بە لاف و گەزاف |
ڕۆژێ خەڵک ئەکەن بە «ئیبنوزیاد» | هەزار سوێند ئەخۆن ئەچن بۆ جیهاد |
ئەگەر کەفارەت لە سوێند بدرێ | گەنمێکی زۆر بە فەقیر ئەبڕێ |
سبەینێ کە دەور گۆڕا هەر ئەوان | بە «ماسکەوە» ئەکەونە مەیدان |
هەرچی هەڵدەسێ ناوی ڕەئیسە | نازانن ئەوە پشتێن گوریسە |
خۆزگە ئەو کەسەی کە نەناسراوە | دەخڵی نەئەبوو بەسەر سەراوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 635
1941/07/24
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|