سۆزی پیرەمێرد (I)
Appearance
| هاوار تێپەڕی، هاوار تێپەڕی | دووری باڵاکەت لە حەد تێپەڕی |
| پەژارەت هێزی لە ئەژنۆم بڕی | لە هێلانەی دڵ شەوقی دڵ فڕی |
| فراقت فەرقی کرد بە کۆی مەفرەق | دڵ بە شەوقی غەم وەک شەبەق بوو شەق |
| تۆ جوێ بوویتەوە و گیان جیا بووەوە | ڕۆژی ڕووناکم تاریک بووەوە |
| تیرێکی وەهات داوە لە جەرگم | بێزارم لە ژین لام خۆشە مەرگم |
| توخوا خۆت بیڵێ نەونەمامی نۆ | مردن خۆشترە یاخود دووری تۆ؟ |
| مردن جارێکە و زوو ئەبڕێتەوە | دووریت دەردێکە ئەتەنێتەوە |
| ڕەنگە جەستەی من شووشەی پۆڵا بێ | هێند بیڕەنجێنن هێشتا هەر ما بێ |
| چەرخی چەپکردار خستوومیە سەما | وەک بەردم دابێ لە شوشەی سەما |
| نایەڵێ ساتێک بسرەوم بۆ خۆم | ئەمە ساڵێکە من چاوەڕێی تۆم |
| با شەوێک لە لات دەردم هەڵڕێژم | تامی شیرینی ڕازت بچێژم |
| ئەنجا بشمرم هیچ باکم نابێ | گەرمەگۆڕمە نان و کەبابێ |
| ئێستا لە داخا هیچم پێ ناخورێ | نەوسن چۆن بەرگەی برسێتی ئەگرێ |
| دوو شتە ڕێگەی ڕزگاری من بێ | یا یار هی من بێ، یا یار هێمن بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|