سکاڵای دڵ
Appearance
خودا داخی تۆ دای لە سەڵای سەر | خۆم پێناگیرێ تا ڕۆژی مەحشەر |
ئێستە ئەڕێژم داخی دەروونم | تەواو عەرز ئەکەم حاڵی زەبوونم |
کەی پاڕامۆ لێت بمخەیتە دنیا؟ | بێ قەوم و عەشرەت بە تاقی تەنیا |
ئەگەر وجوودم فاییدەی نییە | درووسکردنی بێ فاییدە چییە |
دۆم بە دۆمی خۆی کە کڵاش ئەکا | ئەیبا ماڵە و ماڵ درگا بە درگا |
بانگ ئەکا خەڵقە کڵاشی چاکە | چونکە پاش وەسام دەسکارم پاکە |
تۆ خۆت عالیمی و هەم خۆیشت قازیت | لە دەسکاری خۆت بۆچی ناڕازیت؟ |
جۆڵاێێ بووە لە زەمانی زوو | هەر پارچەیەکی لەلا دەرئەچوو |
لەباتی حەقی ئەگەر بتدایە | ئەیوت نامەوێ چوون بەکار نایە |
دەوڵەتی دنیا ئەدەی بە دوژمن | لەبرسا ئەکوژی هەزار وەکوو من |
ئەگەر ڕازقی وەکوو تۆ بکەم | ڕزقی سەد ملێون خەلایق ئەدەم |
بڕوا سواڵکەری دۆس و دوژمن بێ | ئاهـ و نزوولەی بە ئەستۆی من بێ |
خوایا عەفووم کە لەم گفتوگۆیە | زوان و قەڵەم دەسکاری تۆیە |
بمبەخشە چوونکە گەییوە بە گیانم | ئەگەرنا موتیع بەندە فەرمانم |
گەر مناڵ و نان ئەگرێ دامانت | لەمن خرابتر ئەگا بە گیانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|