سوور و سپیی و ناسکە وەک چووزەرە ڕێواس

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سوور و سپیی و ناسکە وەک چووزەرە ڕێواس  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
سوور و سپیی و ناسکە، وەک چووزەرە ڕێواس ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم، عەینی بلوورە بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق شمشێری برۆی سینە دەکا شەق وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی مەحفووزی بکەی ڕەببی مِنَ الجِنَة و الناس
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە، لەو سەروە ڕەوانە لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
موڵکی عەجەم و ڕۆمە بەهای بۆسەیی لێوی دەیکەم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
تاهیر سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse