سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا
Appearance
سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا | ئەهلی دڵ مايل بە جيلوەی سوورەتی تاها دەکا |
خاکی بەر دەرگاهی قەسری گەر بەسەردا کا، گەدا | هەر نەفەس نەفرەت لە تاجی قەيسەر و دارا دەکا |
ئاسمان وەک مشتەری، هەر دەم بە ميزانی وەفا | کەسبی هەر شامێ بە يادی دەوڵەتی ئەسرا دەکا |
گەر تەسەوور کا مەسيحی تەختی عەرشی ئەعزەمی | تا ئەبەد تەرکی بەيانی ڕەفعەتی عيسا دەکا |
نووری عيشقی تۆ لەسەر تووری دڵی مووسا مەگەر | دای لە سەر سينەی بە شەوقی دڵ يەدی بەيزا دەکا |
بۆ خەليلان گەر نەسيمی گوڵشەنی لوتفت ببێ | ناری نەمروودی بە سەحنەی جَنَّت والماوا دەکا |
تاقی کيسرا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ! | سەيلی حوکمی ناری فارس زايل و ڕيسوا دەکا |
ئەی حەبيبی خاليقی عالەم، لە ئادەم تا بە تۆ | ئەنبيا يەک يەک بەيانی حەزرەتی والا دەکا |
نێرگسی مەستی سياهت، عەينی مازاغ البصر | شەمعی بێ سايەی وجودت شەرحی كرّمنا دەکا |
ئادەمی خاکی بەسەر زومرەی مەلەکدا بێ گومان | تۆی سەبەب نازش بە ڕوتبەی علم الأسما دەکا |
کاشفی والليلی توڕرەی پەرچەمی شەبڕەنگی تۆ | ئافتابی تەلعەتت تەفسيری والضحى دەکا |
ئايەتی ميعراجی پايەی قابەقەوسەينت عەجەب | وەسفی ئيعزازت لە تەختی نازی أو أدنى دەکا |
عەکسی ئەلفی قامەتی ئەبرۆتە گەر نون و القلم | سيدقی مەوزونی کەلامت کەشفی ما أوحى دەکا |
با وجوودی پڕتەوی ميهری جەماڵی ئەنوەرت | کێ خەياڵی زيبی قەسر و سايەيی طوبى دەکا؟ |
سەلسەبيلی لوتفی تۆ بێشک لە عەرسەی مەحشەرا | توشنەلەب، قانع، لە بادەی جامی أعطينا دەکا |
چی لە دەوڵەت کا، ئەسيری بەندی عيشقی ئەحمەدی | عيشقی مەحموودی بە عاشق کەسبی ئيستيغنا دەکا |
ناريا وەسفی جەلالی حەزرەتی خيرالبشر | کەی بەسەد دەفتەر هەتا مەحشەر بەشەر ئينشا دەکا |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|