سوودی وڵاتم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سوودی وڵاتم  (1953) 
by قانع
سوودی خاکی کوردستانم چەن هەزاران دەر هەزار بۆت بنووسم کاکی کوردم، میوەیەکی بێ شومار
تووتن و گەنم و برنج و هەرزن و زەڕڕات و جۆ گەنمەشامی و دێمیلە، هەم داڕوجان و گسکەشار
باسخ و نارنج و لیمۆ، پرتەقاڵ و هەم ترێ کاڵەک و شووتی و ترۆزی کوولەکە و سەوزە خەیار
چۆنەر و سڵق و شویت و بامیە و کونجی و پەموو شێلم و ماش و تەماتە، باینجان و کالیار
نۆک و نیسک و پەڕشە و پاقلە و پەتاتە و لۆبیا سێو و هەرمێ، قۆخ و قەیسی، گوێز و کشمیش و هەنار
کاهوو و پیاز و کەلەرم و تەرسۆن و بنعەرزیلە کاشمە و کۆڵ و بناو و، سور هەڵاڵی لانزار
مێو و سنجوو و کێکف و ژاڵە و گزیچار و شەهێن گۆیژ و چوالە و بەڕوو و پەڵک و باڵاڵووک و چنار
داری بی، پێنج تایەفەن، لازم نییە ناویان ببەم خاوەنی سی و نۆ بەری خاوەن ڕەواجە مازوودار
گزگل و خڕنووک و مازوو، پانکە و سیچکە و کەڵنج پۆزە خووگە و هەمزە ئاغا، هەور بردوو و شاخدار
بەرگەڵا و تسقل و سەوزاڵی و نیسکە و گرێ کارگ و قژگە و دەمووکە، سێفەڵووکەی ئاودار
جەوت و شۆکە، زۆڵەک و شینکە و بەڕوو هەژگ و گەڵا هەم گەزۆ و زووخاڵ و پیفوو، چاکترینیان بارەدار
قانعی کاسب نییە، بۆیە کەمی لێ زانیوە! بۆ ئەوانی تر بپرسە لای پیاوی کاسبکار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse