سوودی زوان
Appearance
| مانی میللەت بەپارێزی زوانە | شایەدی ئەم وتە، ژینی کوردانە |
| زوانە نامووس و پیاوەتیی میللەت | زیندەوەکردنی ناوی کۆنانە |
| بۆیە ئەمڕۆ لە هەموو کۆمەڵی کورد | باسی زۆر و دەستی نەمەردانە |
| ئەوە ئەمڕۆ لە تەئریخی تازە | نووسین دەوڵەتی کۆنی کۆسانە |
| گفتوگۆ کردنی خۆشی لاوان | لە سنوور و وڵاتی میدیانە |
| لە قوتابخانە خوێندنی ساوان | بەزەیی و داد و عیلمی ساسانە |
| هێزی سەربازیی ئەردەلان ئەنووسن | شیعریان ڕۆژهەڵاتی بابانە |
| تۆپە گەورانی کۆنی قەڵات | چاپی دەگرن لە موڵکی سۆرانە |
| گەرچی ئەم دەوڵەتانە هیچی نەمان | ناویان تا ئەبەد لە ناوانە |
| زندووە نامرێ ئەسیری میللەتی تۆ | چون زوانی پاراستووە لە بێگانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|