سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا
Appearance
شیوەنی بەرخەکەی خالد بەگ
سوحبەتێکە مەحزە ئەیکەم نابێ عاجز بی برا | پێم دەڵێن تەعزیت هەیە بۆ بەرخەکەت ئەلفاتیحا |
حەقتە زۆر عاجز ببی، چونکە خەسارێ گەورەیە | زۆر بە زەحمەت پێکت هێنا ڕەنجەکەت دریا بە با |
جێگەیی داخە بەڕاسی ئەی برا مایەی خەفەت | کاوڕێکی دەس کەوێ ئینسان بە سەد لاڵە و تکا |
چەند ڕجاکار چەند شەفیع بێتە ئە بەینۆ بۆ ئەمە | بەرخێکی بۆ سەربڕن چەند شاهیدیش ئیمزای دەکا |
ئەو شەوە تا ڕۆژ، ئەو ڕۆژە هەتاکوو وەختی شام | پێچی هورگی خۆی بداتۆ چاوەرێی بێ و هیچ نەخوا |
ئەو سەعاتە پێی بڵێن موژدەی مورادت هاتە دی | هەڵ بسێ سیخێ بە دەستۆ تا کەبابی لێبکات |
چی لە ناکاو پێی بڵێن زەحمەت مەکێشە زۆر ئەسەف | گۆشتی ئەم بەرخە حەرامە چونکە بێ فەڕ سەر بڕا |
ئەشهەدو گەر خۆت لەخم نێی تۆ سەرت بگریتە قۆڕ | حەققی خۆتە مەنعت ناکەم کەس نییە مەنعت بکا |
مینە فکری بوو کە بێتە پرسە و سەر خۆشییا | ئاخری پاش گەزبوە وتیان کە خەلق لۆمت ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|