سنوور
Appearance
| کوردە دەزانی لە کوێ جێگرە خزمانی تۆ | گوێ گرە بۆتی بڵێم جێگەیی قەومانی تۆ |
| کێوی تۆرۆس و عومقی حەوزەکەی ئەسکەندەروون | غەربییە تا بەحری ڕەش، سەرحەدی مەیدانی تۆ |
| بەحری ڕەش و ئەردەهان، ئاوی ئەراسە بزان | حەددی شیمالە ئەمە بۆ کۆچ و جەولانی تۆ |
| ئەڵوەن و گۆلی ئورمێ، تا سەری ئاوی ئاراس | سنووری ڕۆژهەڵاتە جۆگەو و کێوانی تۆ |
| ئەهواز و کێوی حەمرین، ژەنگار و ڕێی نسەیبین | سنوورە بۆ جنووبی باغچە وو باغانی تۆ |
| لە ناوی ئەم سنوورە دوانزە ویلایەت هەیە | دەڵێن دوانزە ملیۆنە نفوسی کوردانی تۆ |
| حاشا درۆیە وترا نفووسیان نەنووسرا | دەگاتە بیست ملیۆن بنووسرێ قەومانی تۆ |
| لەدەر بەئەم سنوورە لە ئەنقەرە و خوراسان | بلووش و ئەزەربەیجان، لەوێشە خزمانی تۆ |
| ئەی وەتەنی خۆشەویست ناوتم ئەوجا کە بیست | منداڵێکی ساوە بووم، دەبوومە قوربانی تۆ |
| وتەی وڵاتی کوردە، لەلای تۆ هەر وەک ویردە | ئەسیری ئەم حاڵەتە دەلیلی ئیمانی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|