سمکۆ
Appearance
سمکۆ ناوی سمایل ئاغایە سەرۆکی هۆزی شوکاکە کە لە دێی چەهریە لە سنووری بەینی ئێران و تورکیەدا دائەنیشت ئەم سمایل ئاغایە پیاوێکی هێندە بەرز بوو کەوتە ئارەزووی سەربەخۆیی کوردستان و بە چەند جەنگ و کوشتار بە سەر فارسەکانا سەر کەوت. جێگەی دانشتنی خۆی خاکی شوکاک بوو، ورمێ و مەراغە و حەیدەر ئاباد و ئازەرشەهر و سانی قەڵا و زەنگان و سابڵاخ و میاندوواو و سەردەشت و بۆکان و سەقز و تیکان تەپەی هەوشاری لە فارسەکان داگیر کرد ئەم دوازدە شارەی خستە ژێر دەستی خۆی ئەتوانم بڵێم ئازەربایجانی بە تەواوی هێنایە ژێر دەستی خۆیەوە، سوارە و سەربازی سمکۆ بە جۆرێکی ڕەسمی و ڕێک و پێک بوو، بەسەرهاتی سمایل ئاغا لێرەدا نانووسرێت بەڵام لە سروەی بەر بەیانا لە ڕۆژی لە دایکبوونی هەتا ڕۆژی مردنی بە درێژی نووسراوە ئینشاڵڵا لە چاپ کردنی کتێبی ناو براودا ئەکەوێتە پێش چاو.
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|