سروودی نیشتمانی
Appearance
| وەتەنمان بەجێ ماوە | هێزی ئەژنۆی نەماوە |
| تەواوی لێی قەوماوە | |
| کوردە هیممەتێ | سادەی غیرەتێ |
| تا کەی ئەسیری جەهلی!؟ | |
| عالەم سەربەست و شادە | لە بەرەی خەم ئازادە |
| عێراقمان نامرادە | |
| کوردە هیممەتێ | سادەی غیرەتێ |
| تا کەی ئەسیری جەهلی!؟ | |
| ئەم کوردە دەردەدارە | کەنەفت و خاکەسارە |
| بە خوێندن ئەکرێ چارە | |
| کوردە هیممەتێ | سادەی غیرەتێ |
| تا کەی ئەسیری جەهلی!؟ | |
| ئەم میللەتە فەقیرە | بۆیە بێ ڕا و تەگبیرە |
| لە جەهلدا ئەسیرە | |
| کوردە هیممەتێ | سادەی غیرەتێ |
| تا کەی ئەسیری جەهلی!؟ | |
| خوێندن باوک و برایە | بۆ پێشکەوتن چرایە |
| خوێندن ئەمری خودایە | |
| کوردە هیممەتێ | سادەی غیرەتێ |
| تا کەی ئەسیری جەهلی!؟ | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|