سروشتمان چونکو گەنمی تیایە
Appearance
| سروشتمان چونکو گەنمی تیایە | هەویر بۆ هەموو زاممان دەوایە |
| ئەگەر ئاوبەندیش زۆرمان پێ بێنێ | نیوەنمەکێ ژانی ئەشکێنێ |
| لەبەر ئەوەیە ئەگەر نەبرژێین | فش هەڵدێین بە بای غرور ئەترشێین |
| لە فەسیلەدا تیرەتیرەین، جوێین | گاڵ و زوڕات و دانەوێڵە و جۆین |
| هاڕیونی ئاشی چەرخ بە قینەوە | ئاردی ناو دڕکین، یەک ناگرینەوە |
| چاومان ژوور سەری خۆمان نابینێ | عالەم سەرکەوت و «کورد» وا دەمێنێ |
| دووکەڵ لە نزمی بەرز ئەبێتەوە | دیزە لە بەرزی تل ئەبێتەوە |
| ئەورووپا ئۆردووی کۆلارەی هەیە! | کوردیش کەلارەی تەپاڵەی هەیە! |
| «تەکەنمەد»ی ئێمە «بەرگن»ە | فانیلەی ئەوان «ڕۆنگ»ە بەرگنە |
| ئەو گیایەی ئێمە ئەیخەینە بەر کەر | ئەوان «ئاوریشمی» لێ دێننە بەر |
| ئەوەی لەم خاکە خۆی پەیدا ئەبێ | دەس خێوی کەوێ، بە کیمیا ئەبێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 667
1942/04/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|