ستایشی محەممەد ئەمین زەکی بەگ
Appearance
هەرچەنێ هیوام هەبوو یەک یەک لە دەستم گشتی چوو | هیچ مەبەستێکم نەما بۆ پاشەڕۆژم بێجگە توو |
هەرچەنێ بیری بڵندم کردو بەخت یاری نەدا | پشتیوانێکم نەبوو جێگەی ئومێدم هەو نەبوو |
ئێستا تەنگاوم لە دەست کورتی ئەوا چارەم نەما | گەرچی لەم جۆرە ژیانە بوومە چەرمی ئاوەسوو |
خێرخواهان سەرنویسی مەحکەمەی شەرعییەیان | بۆم نویسی داکو ڕزگاربم لەدەس تەنگی بەزوو |
چەند ساڵێ نووسرا جاخ جەمال بۆم بوو بەشەش | دامەدوواوە (نووسرا سەرنۆ بدە) وەک ئارەزوو |
با بەهەشتیشی لەسەر، ئەو چەندە پێم گوفتێ درا | پێکی بێنن ئێوە بۆم بۆ ئێوە چاکە بۆتە خوو |
وا لەبەردەرکی وەزیرێکی ئەمین و هەم زەکی | تاکە دەروێشە ئەسیری بانگ ئەکا یا پیر هوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|