ساڵانی پێشوو بەختمان یار بوو
Appearance
ساڵانی پێشوو بەختمان یار بوو | حەکیمەکەمان نەخوێندەوار بوو |
نەمان بیستبوو ئەم هەموو دەردە | نە ئەچووە زگمان دەرمان بە فەردە |
ترس و واهیمە نەبوو لە ناوا | عیللەتمان بە ئاو ئەدا بە ئاوا |
بە نوشتەی شێخێک، یا لەرز بڕینێ | نەدەما دەرد و ژانی برینێ |
هێلانەقوڵتە لەگەڵ شیری کەر | دەردەباریکەی لا ئەبرد لەسەر |
ئەوسا شرینقە شەو هەر بۆ ژن بوو! | ئێستا نێرینە لەشی کون کون بوو!! |
دیپلۆمەی درۆ لە ناوی بردین | هەزار نەخۆشیی بۆ پەیدا کردین |
خۆ هێجگار دەردی ئیجتیماعیمان | دووبەرەکیی وای هێنایە مەیدان |
نایێڵێ ساتێ سەرمان ڕەحەت بێ | بەشمان بۆ سەردار، سەر دار و پەت بێ |
هەرچی هەڵئەسێ ئەڵێ: من حیزبم | برا لێم لادە، نامەوێ حیز بم |
ئەحزاب جوێ بۆ جوێ کەوتنە شەڕەجوێن | ئیسلامییەت و عەسەبییەت جوێن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 590
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|