سالیک دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت
Appearance
| سالیک دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبهی بەت | ئەوسا دەبێ سیڕڕی خودای تێدا بنووسن خەت بە خەت |
| ئەی موستەعید ئوستادی تۆ بەو جوملە بەحری عیلمەوە | چونکە سڕی عەشقی نەبوو بەو عیلمەوە خنکا لە شەت |
| هەرکەس سەماعی مەدرەسەی عەشقی حەقیقەت تا نەکا | تەرکیبی ئەشیاکەی دەکا بێ عەیب و نوقسان و غەڵەت |
| دەرسێ لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل بکەی بیکەیتە بەر | دنیا ببێ زیروزەبەر ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت |
| نەحوت هەموو مەحوییەتە سەرفت غەم و بێ سەرفییە | ئاداب و مەنتیق دەرئەخەی ناکەی بەیانی عەشق قەت |
| گەر تۆ موسوڵمانی لە سەر ڕێگەی شەریعەت لامەچۆ | ڕۆح و سەر و ماڵت هەموو هەر سەرفی مەولات کە فەقەت |
| شەخسێ حەکیمانە وتی ڕۆژێ بەجێ دێ کامی دڵ | وا شیوەن و زاری بکەی فرمێسکی چاوت بێ بە شەت |
| ناحەق نییە نەوعی بەشەر دێوانەوار و بێ خەبەر | کەوتوونە کێو و دەشت و دەر، دیویانە حوسن و خاڵ و خەت |
| لەو مەدرەسەی پڕ وەسوەسە، سی ساڵە کەسبی عیلم ئەکەی | مانەندی تیفلی ئەبجەدی، ئەرکان و ڕێی دینت غەڵەت |
| ئاداب و عیلمی هەندەسە هەر قیل و قالە و وەسوەسە | تۆ وەرگرە لەم مەدرەسە دەرسێک بێ حەرف و نوقەت |
| سابیر بە یار و ئاشنا چاو و دڵی بوو ڕۆشنا | حەمد و سەنا يا ربّنا لێم دوور نەبێ ئەو یارە قەت |
| سابیر ئەگەر تۆ ئارەزووی دەرسی ئەدیبی ئەشق ئەکەی | عیلمێکە قەت حەل ناکرێ بێ حەرف و ئیعڕاب و نوقەت |
| سابیر چییە هاواری تۆ، پێی خۆش نییە دڵداری تۆ | گەر هەمزوبانە یاری تۆ لادە لە گوفتاری سەقەت |
| زۆرکەس بە تەحمید و سەنا چاوی دڵی بوو ڕۆشنا | سابیر ئەبێتە ئاشنا دوور ناکەوێ لەو یارە قەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|