ساقی وەرە بەو مژدە؛ کە ئەو شەمعی شەبستان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ساقی وەرە بەو مژدە؛ کە ئەو شەمعی شەبستان  (1936) 
by ئەدەب
ساقی وەرە بەو مژدە؛ کە ئەو شەمعی شەبستان کاشانەیی ئەغیارە؛ کە ڕووی کردە گوڵستان
لەب ڕیز بدە، ساغەر و بۆم تێکە پەیاپەی شەوگاری وەها، فرسەتە بۆ بادە پەرستان
خوم بێنە، کەدو بێنە، سەبو بێنە لەبالەب ئەمشەو، کە شەبستانی مە، با بێتە مولستان
سوبحانە! چە خۆشە، کە دڵارامی وەفادار خۆی بێتە عیادەت لە مەریزان و لە خەستان
خۆشتر ئەمەیە بێی بەنیساری قەدەمی کەی: سەد جانی عەزیزت؛ نەبەدەستێ، بەدوو دەستان
گەهـ سونبولی بچنی لە سەمەنزاری جەمالی گەهـ گوڵ لە گوڵستان و دەمێ خونچە لە بوستان
جارێ سەری کوڵمی بگەزی، جارێ لەبی لەعل گا: بنکی دوو مەمکانی، دەمێ: دوو سەری پستان
گەهـ زەحمەتی دەی، گاهێ نەدەی، گاهێ بەتیبەت هەرچی کە بکەی، عوزر پەزیرایە لە مەستان
جارێ شەکەری لێوی ئەوەند بمژی بەلێوان شەهدی شەکەرت بتکێ لە بن ناخوونی دەستان
ئەمجارە قەدی خۆت، لە قەدی ئەو سەرووی سەهی دا باڵێنی؛ وەکو مارێ، لە نەخلی عەرەبستان
بەم تەرزە، لەبالەب لەگەڵ ئەو یاری وەفادار تۆ: بولبولی شەیدا و ئەویش: خونچەیی بوستان
تاکەی ئەدەب ئەم عوشرەتە؛ هەر تاکو نیدا دێ؟ مردووت بمرێ، هەستە؛ ئەوا مردوو هەڵستان

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse