زینەتی دیوانی کوردە هیممەتی لاوانی کورد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
زینەتی دیوانی کوردە هیممەتی لاوانی کورد  (1952) 
by فایق زێوەر
زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد لائیقە ئەلحەق کە بێتە مەفخرە و عینوانی کورد
حەمدولیلا نەجم و ئیقبال و سەعادەت تالیعە وا منەوەر بوو بەجارێ زولمەتی دەورانی کورد
بارەکەڵڵا ئەی وەتەن پەروەر کە سەعی و غیرەتت بویتە نووری قەلب و بیناییی هەموو چاوانی کورد
کەس نەڵێ ئەمڕو وەتەن وێرانی دەستی زیللەتە دەم بە دەم زاهیر ئەبێ مەعموورەیی عیرفانی کورد
چارەیی دەردی جەهالەت عیلمە، ئێوەش لاوەکان عیسایی موعجیزە شیعارن بۆ بڵندیی شەئنی کورد
لەکە نەکەیت لە کورد، تا ئێوە هەن دەرناکەوێ پاک و بێ عەیبە دامانی کورد تا مانی کورد
سا بە دڵ هیممەت بکەن بۆ نەشری عیلم و مەعریفەت تا موبەدەل کەن بە ڕووناکی شەبی هیجرانی کورد
تەیری هیممەت بێ تەئەمول سەر لە علوییەت ئەدا هائیلی پەروازە بۆ کەیوانەیی کێوانی کورد
هاتفی عەرسەی بەلاغە؟ وا بەدەنگی بەرز ئەڵێ زینەتی دیوانی کوردە، هیممەتی لاوانی کورد

ڕۆژنامەی ژیان، ساڵی ٣، ژمارە ١١١
1928/04/26

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse