زۆرت بیر دەکەم
Appearance
سوێند بێ بە پرچی خورماییی جوانت | بە چاوی گەش و ڕووی نازەنینت |
بە گۆنای سووری وەک ئەرخەوانت | بە خۆشەویستی و شێوەی شیرینت |
*** | |
بە ڕۆژ و بە شەو هەر وای لە یادم | وای لەبەر چاوم زۆرت بیر دەکەم |
لە دووریت ئەوەن پەست و ناشادم | وەک کۆیلە بەرەو ڕووت کڕنووش ئەبەم |
*** | |
بەڵام کەی ئەوە مانای وەفایە | کە هەر نەتبینم شێتی بینینم |
بە گشت مانایەک دڵدار کەی وایە | یەکیش نەبینین گیانی شیرینم |
1959/07/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|