زک تێریم کاری دەستی ماندوومە
Appearance
زک تێریم کاری دەستی ماندوومە | تۆوی عیززەتی نەفسە چاندوومە |
ئەو چاوە ببڕە کە ئەیبڕیە دەست | تەماع مارێکە پێی نامووسی گەست |
حیکمەت فرۆش بی بێ قەدر ئەبی پێی | شەرت ئەوەتە خۆت وابی کە ئەیڵێی |
بێ گوزەرانی دەردێ هائیلە | نوقتەی نەگبەتە بۆ سەر عائیلە |
کە منداڵەکەت لە برسا ئەگری | ئیتر نازانی چ ڕێیەک ئەگری |
نەبوونی دەستی شێرگیر ئەبەستێ | ماکینەیش بەنزین نەبێ ئەوەستێ |
کەم دەستی ئەگەر هەوڵی تێدا بێ | «عوسر»ێکە ئەبی «یوسر»ی لە دوابێ |
دەردی گرانی ئینسان حەسەدە | فەرەحی نادا بە دڵ، زۆر بەدە |
بەغیل بیشیبێ داییم غەمبارە | چونکو حەسوودی لە سەر دڵ بارە |
ئەو کەسەی دڵ و دەروونی پاکە | خەڵک خۆشی ئەوێ، بۆ خۆیشی چاکە |
ئەمانە هەمووی کە دادی خوایە | هەر قەناعەتە خێری لەدوایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 971
1949/06/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|