زوڵمەتی یەڵدا؛ دەگەڵ نووری مسەووەر، تێکەڵە!

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
زوڵمەتی یەڵدا؛ دەگەڵ نووری مسەووەر، تێکەڵە!  (1936) 
by ئەدەب
زوڵمەتی یەڵدا؛ دەگەڵ نووری مسەووەر، تێکەڵە! یا: دەگەڵ هەنیەت، سەری زوڵفی موعەنبەر، تێکەڵە!
لەشکری ئەگریجە و زوڵفن، بەتاراجی دڵان یا: بەیاری یەک سپاهی هەفت کیشوەر، تێکەڵە!
شەهدی گوفتاری لەبی، وەک شەککەری شیرینتە! یا: لە جامی گەوهەریندا، شەهد و شەککەر، تێکەڵە!
خاڵ و خەتن؛ بوونە زیبی تەلعەتی ڕەنگینی تۆ! یا: لە ناو میجمەر، بخووری عوود و عەنبەر، تێکەڵە!
نوتقی ڕوح ئەفزاتە، لەو لەعلی لەبی جانبەخشەدا! یا: بەئاوی زیندەگیی، حەوزێکی کەوسەر، تێکەڵە!
گەردنی مینای تۆیە و لێوی تۆیە و چاوی تۆ! یا: لە بەزمی مە، مەی و مینا و ساغەر، تێکەڵە!
سینەتە جانا! کە دەدرەوشێ؛ لە بن تاری حەریر! یانە: مەهتابە، دەگەڵ دیبای شوشتەر، تێکەڵە!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.