زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە
Appearance
| زوڵفی پەرێشان بۆ یار پەسەندە | داوی دڵانە و بۆ مل کەمەندە |
| پەرێشانییەکەی بەختی کوردانە | کەس ڕاناکێشێ و خۆی سەرگەردانە |
| موی زەنگی یەکن لە بنیاتەوە | شانەیش ناتوانێ لێکیان کاتەوە |
| خۆزگە وەک تووکی قولەڕەش ئەبووین | دەئاڵاینە یەک هیچ تێک نەدەچووین |
| شۆخ و شەنگی یار بە دەمی تەنگە | دەمی فراوان بۆ جەماڵ نەنگە |
| بەش و نەسیبی کورد دەمی یارە | ئەمەندە تەنگە دەم بە هاوارە |
| ئاسمان ملی دانەواندووە | کورد دانانەوێ بۆیە ماندووە |
| لێی گەڕێ توخوا با هەر سەربەرز بێ | نەنگە بۆ گیانی بە ترس و لەرز بێ |
| لە ڕێی میللەتدا مردن مەردییە | مردن مردنە لینگەفڕێ چییە |
| ئازادە سەری کەوتە کڵێشە | بێستوونی ستەم ئەبڕین بە تێشە |
| بەڵام داخەکەم ئێمە فەرهادین | بە تەفرەی شیرین وا ڕەنج بە بادین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 827
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|