Jump to content

زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور

From Wikisource
زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور (1936)
by ئەدەب
310018زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور1936ئەدەب
زوڵفی شەوڕەنگت تەرازی گەردەنی تەرزی بلوور زوڵمەتێکە، فیترەتەن تێکەڵ دەگەڵ کۆمایی نوور
خاڵی موشکینە لەسەر کوڵمە، بەڕەنگی ئاتەشت عوودە؟ یا بۆ چەشمی بیمارت، لەسەر مەجمەر بخوور؟
هەر عەجایب! زوڵفەکەی سەرکەش، لەسەر روخسارتە باوجوودی سەربڕین، بۆ هێندە خودسەرن و جەسوور؟
هەر کەسێ جارێ ئەتۆی دیبێ و بەهەشتی تەلعەتت چەنبەری موو، تەوقی ملیە، تا بەوەقتی نەفخی سوور
سورەتی بێ میسلی تۆ، کوا دێتە تەسویر و قەڵەم! گەر دووبارە «ئازەر» و «مانی» لە «چین» بێنە زهوور
گەر لە ئەیمەن ڕا تەجەللای ڕووی ئەتۆی، دیبا «کەلیم» بۆ بەشەو هێندەی مەسافەت، بۆی دەچووە سەر کێوی توور؟
بەس کە یادی تۆ، موجەسسەم بوو لەبەر مەددی نەزەر دوو دەبینم تەلعەتت، وەک ئەحوەلان، وەقتی حوزوور
تۆ وەرە؛ ئەی نووری دیدەم، ساعەتێ بتگرمە بەر چاوی لێبێ موددەعی، کوێر بێ لە حەیفان، دوور بەدوور
با ڕەقیب بشڵێ: فڵانی لایقی خیدمەت نییە کەی لە خدمەت تۆ، ئەمە بوومانە یەک زەڕە قسوور؟
بۆ لە نازی دڵبەران، هێندە دەناڵێنی ئەدەب لازمەی خاقانی حوسنە، کەوکەبەی ناز و غروور


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.