زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار  (1936) 
by ئەدەب
زوڵفت سەنەما! لەو گوڵی ڕوخسارە نموودار یا نافەیی «چین» چینە! لەسەر خەرمەنی گوڵنار!
گێسووتە ئەگەر، بۆچی وەکو سونبولە تاتا! گەر سونبولە، بۆ پڕ شکەن و حەڵقەیە وەک مار؟
گەر ئەفعییە؛ بۆ نێشی وەکو عەقرەبە، جەڕاڕ گەر عەقرەبە، بۆ سورەتی مانەندە بەجەدوار؟
گا زوڵفە، دەمێ سونبولی گوڵزارە، دەمێ مار گا عەقرەبی جەڕاڕە، گەهێ هەیئەتی جەدوار
گا دەستەیێ ڕەیحان و گەهێ بەستەیێ شەوبۆ گا عەنبەری لەرزان و دەمێ نافەیی تاتار
گا شاپەڕی شاهێن و دەمێ باڵی سیەهـ زاغ گا پەنجەیی تورکان و دەمێ نافەیی تاتار
گا جەوشەنی ڕوویین و دەمێ مەغفەری ئاهن گا شۆخی کەمەند ئاوەر و گا تورکی کەماندار
گا خەرمەنی نەسرین و دەمێ گوڵشەنی سەوسەن گا خیتتەیی فەڕخار و دەمێ دەککەیی عەتتار
گا حەڵقە و گا عوقدە، دەمێ خام و دەمێ خەم گا پێچ و دەمی کونج و دەمێ ڕشتە، دەمێ تار
گا زیبی زەنەخدان و دەمێ زینەتی غەبغەب گا زینەتی بێستان و دەمێ شەوکەتی دیدار
گا ساکینی فیردەوس و دەمێ خاریجی جەننات گاهێ لە لەبی کەوسەر و کونجی دوو لەبی یار
گا سیلسیلەیی پامە، گەهێ تەوقە لە گەردەن گا بەندی دڵازارە، دەمێ بەندی دڵی زار
سەد خۆزگە، کەس ئەو هیندوویی سەححارە نەبینێ بشبینێ ئەگەر، وەک ئەدەبی نەبووە گرفتار

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse