زوڵفت
Appearance
زوڵفت وەکوو مار و سەری زوڵفت چزی عەقرەب | پەرچەم وەکوو ساڵداتی عەروسن بە مورەتەب |
ساقی وەرە ئەمڕۆ بە فیدای چاوی خومارت | بۆم تێکە قەدەح لەب زەڕی گوڵناری لەبا لەب |
برژانگی لەسەر سەفحەیی دڵ نووکی قەڵەم بوو | زوخاوی دڵی پڕ شەرەرم چەشن مورەکەب |
غائب نەبووی ئەی دۆست لە دڵما بەدەقیقە | گەرچی بە ئەمەل جارێ نەبووبم بە موخاتەب |
بۆ بەزمی سەفای مەیکەدە کەی عاشقی ڕووی تۆ | خوێنی جگەرم بوو مەی و دڵ ئالەتی مەشرەب |
تەخمین کەری ئەم چەرخە وتی: جاوی هەسێرەس | غەرقی عەرەقی خەجڵەتی خۆی ماوەتۆ کەوکەب |
بڕوانە چلۆن قانعی بەدبەخت، بەبێ سوود | هەر لەحزە ئەکا تەجروبەیی یاری موجەڕب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|