زوانی ئادەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
زوانی ئادەم  (1962) 
by ئەسیری
بەکوردی بوو زوانی ئادەمی باپیرە گەورەی تۆ هیمالایا بوو جێگەی دەشتی هیندستان و قۆڵۆمبۆ
جریوەی کوردی زۆرە گەر بپشکنی وتەی هیندی لەبەر داگیری بێگانە وتەی تازی وو فارس گۆ
بپشکنی زوانی هەرچی ئادەمزاد هەیە ڕۆڵە ئەدۆزی و خڕ ئەکەی چەن سەدهەزاری بێژی گفتەی تۆ
وتەی گۆڕاوە چەم شێتە ئەوەی جەمشیدی پێ ئێژن نەمرد، نەمروودە هەردووکیان حوکمدارانی خزمی خۆ
بەلووش و کورد و ئەفغان و، ئێران و ئەرمەنی یەک بوون بەڵخ بوو پایتەختی شاهی شاهانی قەدیمەی تۆ
سەراسەر هیندی وو خوارەزمی وو سوغدی و خوراسانی ئەمانە ئامۆزاتن تازەکە خزمایەتی سەر نۆ
لە دایک و باوکی ئەفغانی، لەسینە بوو عەلی دەرکەوت غەزالی سوغدییە ڕۆڵە، ئەمانەن فەیلەسووفی تۆ
هەموو ئەسڵاو و یۆنە و جەرمەن و لاتینییە ئاری لە ئەوروپا مەغۆلی سێن، فینۆ و بولغار و هەنغارۆ
ئەوەی سوریانە سەنسکریتە ئاریا، یانە خۆ ئاری هەموو کوردن لە هەردەورێ بووە ناوێکی باوەی تۆ
ئەگەر ئارامی و کووسی، ئەگەر کرمانج و گورد و کورد هەموو یەک تایەفەن ڕۆڵە، دەڵێ تەئریخی باوەی تۆ
لە شاری سۆزەوە بۆ سەر فورات و دیجلە وو کاروون لەوێ ئارامیان گرتن ئەسیری خزمی کوردی تۆ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse