زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت
Appearance
| زستان شەوارە بوو بە چرای نەوت | زۆر کەس بە هاوین بە شەوارە کەوت |
| بە چرای گەرچەک یەکتر نابینین | بۆیە وەک چرای گەرچەک بێ تینین |
| شەوقی کەهرەبا هاتە کایەوە | جۆم بۆ لە کادا نەشارایەوە |
| یەکێ لە «کفری» لە ڕێ کفری کرد | خەڵق بە خێرەومەند ناویان ئەبرد |
| یەکێ خێر ئەکا بۆ ڕێی خانەقا | کەچی بێئینساف کافری دەکا |
| شێخی بایەزید ناحەقی نەبوو | فەرمووی وشک و تەڕ با بسووتێ هەموو |
| قەزا و ناحیە و مەکتەبەکەمان | هەموو شاغیرن ناکرێتە خەرمان |
| دونیام لە بامیە و بریانی پڕ کرد | هێشتا «بسم اللە» بسمیللای نەکرد |
| هەرچی باینجانخۆر بێ لە ژوورە | «بسم اللە» وەرە تۆیش لێی ببوورە |
| تاکەی ئەم چەرخە وا چەپ دەگەڕێ | تاکەی کەرەدێز بە جۆ دەزەڕێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 498
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|