زامی کیوپیدی کوێر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
زامی کیوپیدی کوێر  (1966) 
by عوسمان عوزێری
دڵم گوڵێکی شەستپەڕی ئاڵ بوو تۆز و گەردیشی لێ نەنیشتبوو
هەرگیز نەیچەشتبوو کام تامەی تاڵ بوو بە شەونم وا جوان پێگەیشتبوو
***
بەڵام کە کاتێ «کیوپید» لەپڕ تیرەکەی هاویشت بە باخی ژینا
وەکوو نەریتە لەلای وا بەگوڕ وەک تۆڵەسێنەر لە گەرمەی قینا
***
بەر هەر گوڵێ کەوت ڕەنگی ڕەنگینی گۆڕا و سپی بوو ئەو ڕەنگەی نەما
وەکوو لێو بەبار ڕەنگی خەمگینی لە سپێتی دا لە ڕووی ئەبینرا
***
ئەو ڕەنگە سوورەی جوانی کردبوو هەموو بوو بە خوێن بە پەلکەکانا
گشتی هاتە خوار جوانی بەسەرچوو ناسراوە ڕەنگی لەناو گوڵانا
***
«کیوپیدی کوێر» چەند ساڵ لەمەوبەر وەکوو نەریتیە کە تیری هاویشت
هەرچەند خۆم لادا و خۆم دا پەناوپەر چەند پاڕامەوە هیچی لێم نەبیست
***
پێکامی کە چوو بەدەست کوتاندن تیرەکەی هەڵگرت تاکوو بزانێ
چەندی پێکاوە تا لێی نەبێ ون نزای تایبەتی لەسەر بخوێنێ
***
کە هات هەڵیگرت هەردوو دڵ تەنیا یان بڵێم دوو گوڵ پیا هەڵواسران
پەڕەی گەڵایان چووبوون بە یەکا کە بە تیرەکەی کاتێک سمرابوون
***
ئەویش هەر دڵی من و شیرین بوو کە کاتێ وەها بەو تیرە پێکران
ژینی وچانی ئا لێمان گشت چوو بە تیری کیوپیر بریندار کراین
***
هەردووکمان ئەوسا بەرامبەر بە یەک بۆ یەک ئەگریاین وامان بەڵێن دا
کە هەتا «ڕزین» هەردووکمان وەک یەک لەسەر بەڵێن بێ و سکاڵا بکا
***
بە سکاڵاوە ماوەیەک وا ماین ئینجا ئاگری خۆشەویستیمان
وا زیاد بوو هەتا هەردووکمان سووتاین ناوبانگی دەرکرد یەک پەرستیمان
***
ئینجا بەجووتە بەرەو خوای گوڵان بەرەو یەزدانی گشت خۆشەویستان
ئەپاڕاینەوە بە سۆز هەردووکمان بمانکات بە یەک ئەندام و گیان
***
بەڵێ نزامان گیرابوو هەردوو بووین بە یەک گوڵە شەستپەڕ بێهاوتا
بەخیلییان ئەبرد هەرچی گوڵ بوو کە نزاکەمان وەها بوو گیرا
***
ئێستاش ئەو زام و برینی تیرە گۆشتە و زوون دێنێ و ئەکولێتەوە
ئەو کەسەی پێکرا ئیتر ئەسیرە هەتاهەتایە چاک نابێتەوە

1962/09/14
بەندیخانەی سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse