دەوەن بە ئاشمان لێ ژیایەوە
Appearance
دەوەن بە ئاشمان لێ ژیایەوە | هەر ئاشی میری نەنرایەوە |
زۆر چاوی ڕەشمان کاڵ بوەتەوە | «گۆیژە»یش زۆر بەفری لێ چووەتەوە |
مزگەوتی ڕووخاو چاک کرایەوە | مەلا مەعاشی بۆ بڕایەوە |
شەڕە پەلێکە بە خشت و نیمە | ئەو بۆچی بیبێ و من بۆچی نیمە؟ |
پێچکەی زۆر تابووت ئەگرینە سەر شان | مردوومان ئەبەین بۆ «گردی سەیوان» |
کە هاتینەوە هەر لەو ڕێگایە | تەدبیری سوود و سەلەمی تیایە |
«دەرسی حقووقم» هەر لە بیر ماوە | «غوبنی فاحش»یان حەرام داناوە |
حەراممان لێ بوو بە قوڕی زستان | وەک گەزۆ و مازوو موباح بوو بۆمان |
ئەڵێن: پایەدار، پایەدار نابێ | دەوڵەت لە نادان دەست بەردار نابێ |
ئەم هەموو ساڵە دەوری دنیام دی | نەمدی ئاواتی هەژار بێتە دی |
بڕوایشم وایە و ئەیڵێم بێ پەروا | هەر وا هاتووە و بەو چەشنەیش ئەڕوا... |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 985
1949/10/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|