دەوڵەمەندی «ڕژد» خاوەن ماڵ نییە
Appearance
| دەوڵەمەندی «ڕژد» خاوەن ماڵ نییە | بەچی ئەزانێ ئەو حەماڵ نییە؟ |
| سیلاحی دەستی ئەبنای زەمانە | درۆ و بێ شەرتی و خیانەت سیانە |
| درۆیەکی وا کە بیسەلمێنی | شەرتێک کە سوێندی نامووس بەڵێنی |
| بە سەرزاری دۆست، کەچی بە دزی | کاتێکت زانی هەر وەک مار گەزی |
| لەگەڵ ئەو حاڵە ئەوان لە کاران | ئەڵێی نە بایان دیوە نە باران |
| هەموو تازەیەک زەوقێکی تیایە | مردنی تازەی برسی بەڵایە |
| ئەڵێن تەنگانە شیددەت بسێنێ | گوریسی هێزی خۆی ئەپچڕێنێ |
| وا ئێمە پچڕاین، گوریس ناپچڕێ | دوای ئێمە خۆشی بە کێ ئەبڕێ؟ |
| «هیتلەر» لە «ئیتلەر» جمعە بە جەرگە | بە هیچ ناپچڕێ هێندە سەگ مەرگە |
| ئەیانگوت سەگەل ڕاوە ورچ ئەکەن | ورچ سەگی خەساند، گونیان چرچ ئەکەن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 653
1942/01/15
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|