دەنووسم بۆ جەنابی خاڵەمینەی عەسڵە بەرزەنجی
Appearance
دەنووسم بۆ جەنابی خاڵەمینەی عەسڵە بەرزەنجی | بە شەرتێکی نەبێتە باعیس و ئەسبابی دڵڕەنجی |
ئەوێ ڕۆژێ کە هاتی شێعرەکانت نوسخە لێگرتم | لە لام وابوو خەزێنەی پڕ لە دوڕڕ و گەوهەر و گەنجی |
نەتیجەی ئینتیزاریم بوو بە وەعدەی ویشکی بەرکورسی | کە سەوز و شین نەبوو ساق و گوڵ و ڕیشە و ڕەگ و پنجی |
هەتا چەندێک کە دەققولباب لە دەروازەی دەهات دەمگووت | یەقین دەروێش کەریم بوو هات بە کۆڵێک کۆڵ و یاپنجی |
لە ئاخیردا کە زانیم بێنەتیجە و هیچە هەر بایە | ئیتر قەتعی ئومێدم کرد و ڕۆیشتم بە گوێی دینجی |
دەترسێم کاکە مەحموود لێم بڕەنجێ و شێخ موکەددەر بێ | وە ئیللا فرسەتە بۆ نوکتەپەردازی و سوخەنسەنجی |
ئەوێستاش گەر بنێری جوببەشینی کەللە مەخرووتی | لە خزمەت حەزرەتی سەدری لەگەڵ دوو مورغەکی کونجی |
منیش تەقدیم دەکەم گاهێ بە تۆپ و گەهـ بە میتر و گەز | غزلهایی جدید الطبع و زەرد و سوور و نارنجی |
ئیتر سا بەسیە شاعیر لادە لەم نوتق و مەقالاتە | مەبادا عالەمی شۆخی بگاتە مەرتەبەی لەنجی |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|