دەم پەرستی وەتەن و ...
Appearance
نیشتمانێکم هەیە دڵبەر و سەر پشکی جیهان | لە جیهانا هەیەتی ناوی خۆش و ناوونیشان |
بەدرەخت و گوڵ و گوڵزار و ڕەز و باغ و چەمی | دۆتەیی شۆخ و قەشەنگە، گەش و ڕەنگین و جوان |
فەڕی چین چینە لەسەر یەک وەکو زوڵفی دولبەر | داری بەرزی بەری، ژێری لەوەڕە و ئاوی ڕەوان |
ڕووی زەویی وایە، بنی زیو و زەڕ و جیوە و نەوت | بستەجێیێکی نییە تیایا نەبێ گەنج و کان |
ئەسەلی زیرەکیی گەل خۆشی و پێکەوتەیی خاک | لە گەوای ئەم وتەیە کورد کە نەیگۆڕی زوان |
گەر دروست بوایە پەرستیی جگە خوایی یەزدان | دەمپەرستی وەتەن و، دەمگوت خوامە نیشتمان |
تاکو ماوم هەموو پێویستییەک و خۆراکم ئەدا | هەر کە مردم دەچمە باوەشی دەستم لەملان |
ئەی ئەسیری لە سەرت چاکەیی زۆرە وەتەن | تۆش ڕەوایە بۆ ئەوەی خۆت کەیە کوشتی، قوربان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|