Jump to content

دەمێ بوو شێت و شەیدای بولبولێ بووم

From Wikisource
دەمێ بوو شێت و شەیدای بولبولێ بووم (1956)
by عارف عورفی
308122دەمێ بوو شێت و شەیدای بولبولێ بووم1956عارف عورفی
دەمێ بوو شێت و شەیدای بولبولێ بووم شەو و ڕۆژ عاشقی ڕوویی گوڵێ بووم
لە عەشقی ڕووی جوانی غونچەیی گوڵ ئەڕۆیشتم لەسەر ئەم چڵ بۆ ئەو چڵ
شەو و ڕۆژم بە ئاوازێکی زۆر جوان دڵی پیر و جەوانانم ئەلەرزان
بە ئوممێدی ویساڵی قەترەیە ئاو هەتا وەختی سەحەر خەو نەچووە ناو چاو
شەوێکی تا سوبەینێ پاسەوان بووم بە دائیم چاوەڕوانی بەربەیان بووم
کە وەختێ خونچە ئەو ئاوە ئەڕێژێ بە ئامالی بگەم زارم بیچێژێ
لە دونیا بێ خەبەر پاش نیوەیی شەو کە چووبووە هەردوو چاوم هێرشی خەو
لە زاری غونچەوە ئەو قەترە ئاوە بەسەر بەرگ و لق و پۆیا ڕژاوە
لە تاوانا سەری خۆمدا بە بەردا بە هەر دوو پێ چەپۆکمدا بەسەردا
زەمانم وا ژیانم چون فەنا بوو هەموو ڕەنجم بەجارێ گشت بە با چوو
بە ئاهـ و دەردی حەسرەت، چاوی گریان فڕیم ڕووم کردە سارا و بیابان
لە بێ عەهدی و وەفایی غونچەیی گوڵ ئەڕۆیشتم بە شەو مەنزڵ بە مەنزڵ
لەسەر شاخێ لەناو باخێکی گیرسام قەدەر هات و بە داوای ڕاوی گیرام
ئیتر دونیام بەجارێ لێ بوو تاریک خزامە جێگەیێکی تەنگ و باریک
عەزیزم تۆیش وەکوو بولبول زەبوونی ئەسیری ئەو گوڵەی دونیایی دوونی
نەتیجەی کاکی خۆم دەورانی ناپاک وەکوو ئەو بولبولە ئەتخاتە ژێر خاک
کە وا بوو تاکوو ماوی ناوێ دەر کە کڵاوێکی بە ڕەحمەت بوو لەسەر کە
هەزارێکی وەکو تۆی هێشت و خستی ئەمە بوو ئاخری دونیاپەرەستی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).