دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە
Appearance
دەس بدا گەر نێرگسی شەهلا برا نەسرین چییە | ئافتابی خاوەرم بێ پڕتەوی پەروین چییە؟ |
تا تورەنجی غەبغەبی مەعشووقە بێ غەم دەسکەوێ | سا شەمامەی خاوی بڵ، یا کوولەکەی نەخشین چییە؟ |
موعجیزەی مووسا کە ڕووی دا سیحر و جادوو چی دەکا؟ | هیممەتی ڕۆستەم ببێ مەکر ئەفکەنی گورگین چییە؟ |
نەقشی مانی دەر کەوێ نەققاشی چین ڕیسوا دەبێ | حوسنی یووسف جیلوەگەر بێ زینەتی شیرین چییە؟ |
گەر نەسیمی پەرچەمی لەیلا موعەتتەر کا دەماغ | لای دڵی مەجنوون نەسیمی نافەیی موشکین چییە؟ |
پیرم و ئوفتادەم و بێ تاقەت و فیکر و خەیاڵ! | وەرنە تەرتیبی قەسیدەی نازک و ڕەنگین چییە؟ |
ناریا بەس لێدە لافی دانش و عەقڵ و شعوور | لافی پووچی بێ مەزە و بێ تام و بێ تەحسین چییە؟ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|