Jump to content

دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو

From Wikisource
دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو (1950)
by پیرەمێرد
305860دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو1950پیرەمێرد
دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو وەک دووبەرەکی لێک کەوتوونەڕوو
هەر کەسێ لە پێش خۆی دانرابێ ئەبێ ئەو لایبا، ئەگەر برا بێ
پیاوی خۆی دێنێ بۆ سەر ئەو کارە ڕاستە کە بزن شیری بۆ کارە
پیاو ڕماندنیش هێندە ئاسانە سێ حەرف! سێ بەردەی دەستی ژنانە
«ف» و «ص» و «ل»ە مەرگی ئەم فەسڵە بۆ هەندێ فەسڵە بۆ هەندێ وەسڵە!!
بیست ساڵ لەمەوپێش پەندی پێشینان ئەم پیشە حیزەی خستبوە مەیدان
«فرە مێرد بەری بۆ نایەتەبەر بریسی یا پەر، ئەوبەری بۆ زەر»
ئیتر ئەمەک و عیلم و ئیقتیدار ئەو سێ بەردەیە کە ئەکرێتە کار
ئەوەیە دەردی ئەو مەئموورانە ترسی دواڕۆژ و هەوڵی گیرفانە
دەردی گرانتر کە گرانییە بەوە مەعاش خۆر گیانی تیا نییە
هەرچی ئەیکڕن بوو بە یەک بە چل مەعاش زیاد ناکا تەوقی چۆتە مل

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 905


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).