دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان
Appearance
| دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان | گەیشتە سەرمان فەسڵی باینجان |
| دەنگی دوومەڵەک کە گەیشتە گۆش | سەودای سەر و دڵ تێکڕا دێتە جۆش |
| شەوقی کارەبا و بۆیەی سپی و سوور | بە شەو پشیلە دەکا بە سموور |
| ئێمە نەزەرمان هەروا کەچ بینە | ڕەنگی سنعیمان لە لا شیرینە |
| بە دوو فیشاڵی لا پف هەڵدراو | ناڵە پێ پانمان لا دەبێ بە پیاو |
| جاران بە تەقەی دەمانچە پیاو بوون | بە دزە کوشتن بەناو و داو بوون |
| ئێستا بە تەقەی زبان ناودارن | تەنها بۆ نەفعی خۆیان بەکارن |
| پیشەی پێشوومان لێ دەژیێتەوە | ئاغایی لە نوێ ئەگەڕێتەوە |
| خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا | ئەوە بەدنامە قسەی لێدەکا |
| ئەڵێن خشت هاوێژ پاداشی سەنگە | بۆ واتەی گاڵتە قەسدی کوشت نەنگە |
| بەڵام خوویەکی گرتمان بە شیری | ناتوانین تەرکی بکەین بە پیری |
| مەگەر ئەو خوایەی کە حاڵ ئەگۆڕێ | جەهلمان لەگەڵ نەخاتە گۆڕێ |
| خۆ من قەڵەم و زمانم سوا | هیچم پێ نەکرا و خستمە دەست خوا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 530
1937/06/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|