دەستەگوڵێک لە باخی گەڵباخی
Appearance
ئەی میللەتی گەڵباخی زەدەی دەستی نەدامەت | ئەی مەنشەئی ئێحسان و کەرەم بەحری سەخاوەت |
کوا ڕەونەقی دێرینە لەسەر بەزمی عەباست؟ | کوا شۆڕشی مەیدانی عەلی شێری شەجاعەت؟ |
کوانێ قۆڵی و کوا ئەسەد و کوانێ موحەممەد | هەر سێ خەلەفی یاری خوای کانی کەرامەت |
تا دوێ بوو یەقین مەسکەنی تۆ خاکی زەهاو بوو | بۆ ئێستە وەها ماتی لەژێر باری سیاسەت؟ |
کوا کەشمەکەشی دەشتی کرن خۆتتەیی شێخان | ئەفسووسە لەبۆ ئێوە هەتا ڕۆژی قیامەت |
ئەو وەختە نەبوو توخمی نەفاق و شەڕ و شۆڕش | بۆیە کە هەموو دوژمنی خۆت هاتە ئیتاعەت |
بۆ سەرکزی ئەم هۆزە دلێرە وەکوو قانع | ڕوو زەرد و سەرەفکەندە لەژێر باری قەباحەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|