دەستی یەک بگرن
Appearance
میللەت دەخیلە هەستن بزانن | ئێوە شەریفن خاوەن ویژدانن |
سەرێ بەرزۆ کەن چاوتان ببینێ | پیاوێ بە تەنها هۆزێ ئەژیێنێ |
دەوڵەمەن تۆزێ لە خوا بترسێت | هەواڵی هەژار جارجار بپرسێت |
با سێ قات نەبێ خانوو و سەراکەت | پارەی قاتێکی بە بە براکەت |
تا بیدا بە نان بۆ بچکەکانی | ئەویش بەش ببا لە زیندەگانی |
چونکە ئەو فەوتا تۆش هەر ئەمریت | ببی بە ئاگر گون کەس ناگریت |
چەن خۆشە برسی تێر بکەی لە نان | خۆت بۆ بە کوشت دا لە ڕۆژی مەیدان |
دەوڵەمەن مەڵێ قسەی بۆ خۆیە | نەبوونی هەژار نەبوونی تۆیە |
ئەگەر شەش هەژار شەو پاست نەکا | چەتە بە تاوێ ماڵەکەت ئەبا |
تۆ قەسری سێ قات بۆ بکەی بە ماڵ؟ | من نەمبێ زنجی بۆ خۆم و مناڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|