دەردی کۆمەڵایەتی
Appearance
| تیاترۆی ئێرەو گشت ئینتزامی | ئێستا هاتۆتە سەرگەمەی ڕامی |
| بڵاو بۆتەوە لە ناو خاس و عام | جۆکەریان کردە وێردی سوبح و شام |
| گەر بێ خەبەری فەرموو بیبینە | شەوێک بچۆرە چاخانەی مینە |
| ئەوسا ئەبینی لە هەموو لایەک | هەرچەند کەسێکە و چوونە پەنایەک |
| دەوری کاغەزیان داوە و دانیشتوون | بۆ وەسڵی جۆکەر شێت و شەیدا بوون |
| خەریکی یارین هۆشیان نەماوە | ملیان کووڕ بووە و پشتیان چەماوە |
| هەر زرم و هووڕ و هەراهەرایە | سەیرێکی خۆشە وەک سینەمایە |
| بڵێ: لە «الحمد» ئەم گەلی کوردە | بۆ شتی بێ فەڕ بەدەستوبردە |
| نیفاق و فیتنە و جاسوسی و قومار | تیایا شارەزان وەکوو دانی مار |
| ئەنجا بێینەوە سەر یاریکەران | هەر دەستەی بەجیا بۆت بکەم بەیان |
| تێکەڵ بەیەک بوون وەک چێشتی سواڵکەر | تاقمێک مەئموور، سدارە بەسەر |
| یەکێک مدیرە و یەکێک محاسب | یەکێک موعەللم، یەکێک باشکاتب |
| ئەمڕۆ لەوێدا وەکوو مەئموورە | کۆڕیان دێتە جۆش بە چەشنی کوورە |
| لە هەوەڵی مانگ تا پێنج و شەشی | هەر لەسەر پارە ئەکرێت دووبەشی |
| بەڵام برادەر کە هەشت و نۆی دێ | گووی سەگ بەحاڵی هەر خۆی بە خۆی بێ |
| ئەنجا قەرز ئەکا پارە لەم و لەو | لەبەر قەرزاری خۆ نانوێ بە شەو |
| بەم نەوعە لات بوو پارەی نەماوە | یارییەکەی دێتە سەر چایی و قاوە |
| بە کورتی، دائیم پەست و غەمبارە | بێ قەدر و قیمەت، سووک و قەرزارە |
| دەستەیەکی تر ئەویش تجارە | سلکی کاسبی و ئەهلی بازاڕە |
| بە ڕۆژ هەوڵ ئەدەن بەو حاڵە پیسە | بە سەد ئۆین و سوێند و دەسیسە |
| دەستی خەڵک ئەبڕن شتێک ئەفرۆشن | کە شەویان لێهات وەها بەجۆشن |
| لێکی بەرەوە و چاکی بزانە | ئەمە ئەحواڵی موجتەمەعمانە |
| من ڕێگەی یاری ناگرم بە کوللی | با بکرێت بەڵام بە موعتەدلی |
| ئێمە قەومێکین وا لە ژێر بارین | حەیفە ئەوەندە خەریکی یارین |
| جارێ با خۆمان دەرکەین لە وەحشەت | ئەوسا دەس بەنە ئەسبابی عوشرەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|