دەردی سەری
Appearance
| سەرم دەردی سەری تووش بوو کە دوێ ڕوانییم بە دولبەردا | دڵم سەهوی گرانی کرد کەخۆی بەر شیپی خەنجەردا |
| بە عەقڵی خۆم قیاسی چاوی ئەو شۆخەم بە ئەختەر کرد | بە عیشوە چاوی بەرزۆ کرد هەزار جوێنی بە ئەختەر دا |
| مەلای بێ شور و بێ زەوقیش بە عەزمی پەندی بۆ من هات | کە یاری دی لە من بەدتر دڵی بەر نووکی نەشتەر دا |
| وتم بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ چاکە یا کوڵمی؟ | بە بانگی ئاشکرا بولبول دووسەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا |
| سوئالم کرد کە بۆچ چەرخی فەلەک وا شێت و شەیدایە؟ | وتی من تیری برژانگم لە جەرگی بورجی ئەخزەردا |
| بە شمشێری برۆی جەرگی لەت و پەت کردم و فەرمووی | هەتا قەوسی برۆی من بێ چە ئێشت هەس لە مینبەردا؟ |
| بە چاوی بێ غەرەز کاکە تەماشای شێعری قانع کە | هەمووی وەک لەعلە تێکەڵ بن لەگەڵ ملوێنکی گەوهەردا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|