دەردی تۆرانی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
دەردی تۆرانی  (1962) 
by ئەسیری
پێشوو و ئێستەم پەرێشانی بوو، ئاهو دەرد و غەم جێگە وو دەورم لەبەر فرمێسکی چاوم بوو بەنەم
ئاگری سینەم بەفرمێسکم گڕی دانامرێ داغە جەرگی ئاگرینم زەهر ئەنۆشم دەم بەدەم
گەرچی وەک ئاسک لە بێستانی وڵاتم گەشت ئەکەم فائیدەی چی هەر وەکو ڕێوی گرفتاری تەڵەم
کەوتمە دەریایی داگر دەردی بێ پایانی تۆ ڕۆڵەیی کوردم نەجاتم چۆن ئەدا مەرگە مەلەم
چوار سەد ساڵ بوو لە بۆ تۆرانییان ڕەنجت ئەدا وا بەناهەق دەتکوژن بۆ تۆیە ئاهـ و وەلوەلەم
ڕووت و قووت و برسی وو بێ عیلم و جاهیل مایتەوە تێگەیشتووی میللەتت سینەی بووە کانی ئەلەم
بێ بەشی عیلم و مەعاریف، سەنعەتن تۆرانییان لاکن ئوستادی جیهانن هەر بەفیشاڵ و بەدەم
چەر کەس و کورد و عەرەبیان خستە دەردی ئەرنەود بۆ خۆیان ماوەتەوە دنیا سەروژێر بێ چ غەم
گەر بنووسی کردەوە و بەدخووییی تۆرانییان ئیکتیفا ناکا ئەسیری قاقزی دنیا و قەڵەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).