دەخیلە ساقیا هەستە بە چوستی بێرە گەرد و خول
Appearance
دەخیلە ساقیا هەستە، بە چوستی بێرە گەرد و خول | دەمێ با چا لە دەمدا بێ، دەمێ قاوە دەمێکیش مول |
لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد | لە دڵما شۆڕش ئەنگێزە، بناغەی حاکمی بابل |
لە بیرم دێ ئەیا واعیز نعم بووی ڕۆژی ئیستیفهام | منم قالوا بلی وێرد و کە چی تۆ پێم ئەڵێی باتل |
من و تۆ پێکۆ وەستا بووین لە شارستانی ئەرواحا | لە پێش چاوم وەکوو دوێنێ بێ وایە مەسئەلەی قابل |
لە پشتی باوە ئادەمدا تەکانم دا لە بۆ سەبقەت | موقەددەر باڵی توند بەستم وتی: قف ايّها العاجل |
بنۆشە جامی مەی کوردە، بە یادی تەختەکەی جەمشید | لە ئەیووبیش بە ئاگا بە هەتاکوو پێت نەڵێن غافل |
من یار و دڵ و سەبر و نیشات و قانعی بەدبەخت | هەموو زددین بە یەک وەک شێخ و بەخشش، عالم و جاهل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|