| خەبەرێکم بدەنێ ئەهلی خەبەر! حەشرە مەگەر؟
|
ڕۆژ کە وا ئەمڕۆ لە مەغریب سەری هێناوەتە دەر
|
| نووری مەهدی لەتەڕەف مەککەوە زاهیر بووە یا
|
غەڵبەیی کوردە لە بۆ کوژتنی من کانی کەفەر؟
|
| ئەشکی خوێنینە لە چاوما بە گرێ وەستاوە؟
|
یا غوباری ئەلەمە باعیسی عومیانی بەسەر؟
|
| خەوە یا وەسوەسەیە یانە بە ڕەئیولعەینە؟
|
ئەم عەلاماتە کە وا دێتە ئەبەر مەددی نەزەر؟
|
| ڕۆحی شیرینە کە دەردێ لە تەنی مەهجوورم
|
یا مەهی من نیەتی ڕیحلەتە بۆ عەزمی سەفەر؟
|
| بۆ سەفەر کەردەیی من بەدری فەلەک شایانە
|
بێتە سەر دەستی و بۆ ڕەددی عەدوو بێ بە سپەر
|
| باوجوود تاکوو ڕەقیب یاوەری ئەم دڵبەرە بێ
|
هیچ تەفاوەت نییە بۆ من لە حەزەر یا لە سەفەر
|
| دائیمەن دەستی دوعا دەگرم و شایەد زۆر زوو
|
شای سەفەرکەردەیی من بێتەوە بێ عیجز و زەرەر
|
| سۆزشی کوردییە یا جۆششی ئەییامی فیراق؟
|
ئاتەشی عیشقە مەگەر یا شەرەری ناری سەقەر؟
|