دیوانی نالی/ح
Appearance
1
[edit]ساقی! وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح | بەم ڕاحە، لەسەر ڕاحە، دەڵێن: ڕاحەتی ئەرواح |
بەم کاسە لەسەر پەنجە دەڵێن: نووری عەلا نوور | ڕەخشانە لە میشکاتی قەدەحدا وەکوو میسباح |
قەترێکە لە بەحری کەرەم و ڕەحمەتی فەتتاح | نەک ئارەقی کەرمی عینەب و شەربەتی توففاح |
بەو دەستە کە وا مەرهەمە بۆ ئەم دڵی خەستە | بەو پەنجە کە بۆ بابی گوشایش ئەوە میفتاح |
بەو دەننی فوراتە کە دەکا پەششە بە عەنقا | نەک لەو خومی نیلە کە دەکا باخە بە تیمساح |
پڕ کە قەدەحی پڕ فەرەحی بێتەرەح و غەم | ناوِلْنی، وَ نادِمنی و غازِلنی بالأفراح |
لەم گەردشی مینایە کە وا دەورە، نە جەورە | ساقی کەرەمی سایقە، نالی مەکە ئیلحاح |